بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر مەهدی خانعەلی زادە، ئەندامی شاندی زانستی زانکۆ لە کۆبوونەوەی لێزانی " داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە سای سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ" کە لە ڕۆژی 25ی سەرماوەز بەڕێوەچوو، وتی: ئێستا سەردەمی تەواو بوونی سیستەمێکی نێودەوڵەتیە بەڵام هێشتا سیستەمێکی نوێش دەستی پێنەکردووە.
ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوە پسپۆڕیە وتی: یەکێک لە باشترین ئامرازەکانی بەرز بوونەوە و کەم بوونەوەی دەسەڵات لە ئەو سەردەمە، شەڕە؛ بۆیە لە ئێستادا شەڕەکان زیادیان کردووە.
خانعەلی زادە لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە بۆچی ڕۆژاواییەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران هەستیارن؟ دەڵێت: چونکوو ئەگەر ئێران بە توانایی ئەتۆمیەوە پێ بنێتە نێو سیستەمی نێودەوڵەتی نوێیەوە، دەبێتە دەسەڵاتێکی ناوچەیی و تەنانەت ئەکتەرێکی سەروو ناوچەییش.
Your Comment